تۆمارکردن، ڕەسەنایەتی و کارکردن لەگەڵ کابینەکە

بازرگانان دەتوانن وشەی نهێنی خۆیان ڕێکبخەنەوە ئەگەر نەیانتوانی وشەی نهێنی نێردراو بدۆزنەوە یان بیانەوێت بیگۆڕن. بۆ کردنی ئەوە:

  1. بڕۆ بۆ کابینەی بەکارهێنەرەکەت، پاشان بچۆ بۆ بەشی پلاتفۆرم، و بچۆرە ناو بەشی .MT5 (Accounts)
  2. ئەکاونتی پەیوەندیدار هەڵبژێرە و کرتە لە ئایکۆنی سێ خاڵی بکە.
  3. لە لاپەڕەی کراوەدا، کرتە لە ئایکۆنی ڕێکخستنەکان بکە (هێمای گێڕ).
  4. پاشان بە هەڵبژاردنی ‘Reset password’ دەتوانیت وشەی نهێنی خۆت بگۆڕیت یان وەریبگریتەوە.

وشەی نهێنی نوێ بۆ ئیمەیڵی بەکارهێنەر دەنێردرێت.

تکایە دڵنیابە لەوەی کە فایلە وێنەکان ئەم جۆر و قەبارەیەی خوارەوەیان هەیە:

جۆرەکانی پەڕگە : JPEG ، PNG، PDF.

قەبارەی وێنە: هەر فایلێک دەبێت زۆرترینی ١٠ مێگابایت بێت.

(لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بارکردنەکە و هەڵەیەکت بۆ هات، هەوڵبدە وێنەکان بگۆڕیت بۆ فایلێکی PDF و دووبارە هەوڵبدەرەوە.)

پاداشت بریتییە لە پشکێک یان دیارییەک کە لەلایەن نێوەندگیرەوە پێشکەش بە بازرگانەکان دەکرێت. نێوەندگیری یونیکۆرن فۆڕێکس پلان و پاداشتی جۆراوجۆر پێشکەش دەکات لە ماوەی جیاوازدا. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەمانە دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. پاداشتی ئێستا کە لەلایەن یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەرەوە پێشکەش دەکرێت بۆ دانانی پارە بەم شێوەیە: تا 30% پاداشتی بازرگانی بۆ هەر پارەیەکی پێشەکی کە دایدەنێیت. ئەم بۆنوسە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە هەژماری بازرگانیتدا چالاک دەمێنێتەوە، و زۆرترین بڕی بۆنوس کە دەتوانیت وەریبگریت ٣٠٠٠ دۆلارە بۆ هەژماری بازرگانیت. ئەمەش واتە ئەگەر بازرگانێک بڕە پارەیەکی ١١ هەزار دۆلار یان زیاتر دابنێت، ئەوا هەر ٣ هەزار دۆلار پاداشت وەردەگرێت. بۆ زانیاری وردتر دەتوانن ئاماژە بەم بەستەرەی خوارەوە بکەن: https://unfxb.com/bonus-and-festivals/?lang=ku
تێبینی: ئەگەر بازرگانێک پارەی سەرەکی دانراو یان قازانجەکانی ڕابکێشێت، ئەوا بڕی هاوتاکە لە پاداشتەکەی دەبڕدرێت.

ئەگەر بازرگانان هیچ بازرگانییەکیان ئەنجام نەدابێت و بیانەوێت باڵانسەکەیان وەربگرنەوە، ئەوا پارەیەک لە نێوان ٣% بۆ ١٠% دەبڕدرێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بەپێی ڕێساکانی نێوەندگیر (یاسا نێودەوڵەتییەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە)، نابێت نێوەندگیرەکان وەک کۆگایەک بۆ هەڵگرتنی سەرمایە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەکاربهێنرێن.

کەمترین قەبارەی بازرگانی بۆ هەر ١٠٠٠ دۆلارێک کە دانراوە ٥ لۆتە. (لە ئەگەری ئەوەی بازرگانەکە نیشان بدات کە بەنیازی ئەوە نین نێوەندگیرەکە وەک کۆگایەک بەکاربهێنن، نێوەندگیرەکە تەنها جارێک چاوپۆشی لەوە دەکات و هیچ لێبڕینێک ناکرێ).

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مەرج و ڕێساکان کلیک لێرە بکە.

کاتێک ناوت تۆمار دەکەیت و هەژمارێکی ڕاستەقینە یان دێمۆ دەکەیتەوە، کۆدێکی پشتڕاستکردنەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەنێردرێت بۆ ئیمەیڵەکەت. ئەگەر وەرت نەگرتووە، دڵنیابە سەرەتا هەر VPN یان پرۆکسییەک بکوژێنیتەوە. هەروەها خێرایی ئینتەرنێتەکەت پشتڕاست بکەرەوە.

فۆڵدەری SPAM و JUNK ی ئیمەیڵەکەت بپشکنە، چونکە هەندێک جار ئیمەیڵەکان لەوێن. ئەگەر هێشتا وەرت نەگرتووە، کەمێک چاوەڕێ بکە وە دواتر بڕۆ ناو ئیمێڵەکەت، چونکە هەندێک جار ڕەنگە دواکەوتن لە ناردن یان وەرگرتنیدا هەبێت.

ئێمە زیاتر لە ١٥ شێوازی دانان و ڕاکێشان پێشکەش دەکەین (بە دۆلار و دراوی دیجیتاڵی). بۆ بینینی شێوازە جۆراوجۆرەکانی دانان و ڕاکێشان، تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن. https://unfxb.com/cabin-guide-video/?lang=ku

هەموو داواکارییەکانی پارە ڕاکێشان لە ماوەی ٦ بۆ ٤٨ کاتژمێردا پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و ئەگەر پەسەند کران، ئەچنە بواری جێبەجێکردنەوە. (تکایە ئاگاداربن بەهۆی دابینکردنی پاداشتی بازرگان، پێویستە پێش پەسەندکردنی داواکارییەکە پشکنینی هەژمارەکەت بکرێت).

داواکاری پارە ڕاکێشان تەنها لە ڕۆژانی کارکردندا (سێشەممە تا شەممە) جێبەجێ دەکرێت.

ئەگەر دوای ئەو ماوەیەی کە باسکراوە داواکاری پارە ڕاکێشانەکەت لە کابینەی بەکارهێنەرەکەتدا پەسەندکرا بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئەژمێری بانکی خۆت، هۆکارەکە دواکەوتنی یەکلاکردنەوەی بانکییە. بۆیە پێویستە بەدواداچوون لەگەڵ بانکەکەت بکەیت.

  1. بەڵگەنامەی ناسنامە (وەک ناسنامەی نیشتمانی، بڕوانامەی لەدایکبوون، پاسپۆرت، بڕوانامە).
  2. بەڵگەنامەیەک کە ناونیشانی تۆی تێدایە، وەکو پارەی ئاو، کارەبا، یان غاز (کە لە ٦ مانگ زیاتر دەرچووە)، بەیاننامەی بانکی، گرێبەستی بەکرێدان، بەڵگەنامەی موڵک، بەڵگەنامەی تایبەتمەندی، یان هەر بەڵگەنامەیەکی دروست کە ناونیشانەکەت نیشان بدات.

تێبینی گرنگ: بارکردنی بەڵگەنامەکان بۆ پارە ڕاکێشان ناچارییە. بەڵام ئەگەر کڕیار بەڵگەنامەکانی بار کردبێت و هەڵپەسێردراو بن، دەتوانێت بەردەوام بێت لە کردنەوەی دێمۆ و ئەکاونتی ڕاستەقینە بەبێ دەستوەردان لە کارەکانیان. بۆ بینینی ڤیدیۆی فێرکاری پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە کلیک لێرە بکە.https://unfxb.com/cabin-guide-video/?lang=ku

Quick Access

Open Account

Open a trading account

Proptrading

Open a prop trading account

Trading Account

Learn more about accounts

Login

Login to your cabin

Contact Us

We are responsive 24/7

Cabin guide video

Cabin guide videos: Click to view

دەستڕاگەیشتنێکی خێرا

هەژمارێک بکەرەوە

ئەکاونتی بازرگانی بکەرەوە

پرۆپ ترەیدینگ

ئەکاونتی بازرگانی پرۆپ بکەرەوە

ئەژمێری بازرگانی

زیاتر دەربارەی ئەکاونتەکان بزانە

چونه ژوورهوه

چوونە ژوورەوە بۆ کابینەکەت

پەیوەندیمان پێوەبکە

ئێمە ٢٤/٧ وەڵامدەرەوەین

ڤیدیۆی ڕێنمایی کابینە

ڤیدیۆکانی ڕێنمایی کابینە: کلیک بکە بۆ بینین