بەڕێزان ئارەزومەندانی فۆڕێکس،
بەناوی یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەرز ، بە دڵسۆزانە بانگهێشتتان دەکەین بۆ سەردانی کۆشکی یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەرز لە پێشانگای تایبەتی فۆڕێکس دوبەی، کە بڕیارە لە ٧ و ٨ی (تشرینی یەکەمی-مانگی ١٠ )ی ٢٠٢٤، لە سەنتەری بازرگانی جیهانی دوبەی بەڕێوەبچێت.
وەک یەکێک لە بەناوبانگترین ڕووداوەکان لە پیشەسازی فۆڕێکس، پێشانگای فۆڕێکسی دوبەی کەسانی پیشەیی و داهێنەر و بازرگانانی دیار لە سەرانسەری جیهان کۆدەکاتەوە بۆ گەڕان بەدوای نوێترین ئەزموون و ستراتیژی و تەکنەلۆجیاکان کە داهاتووی بازرگانی فۆڕێکس لە قاڵب دەدەن.
ئێمە شانازی دەکەین کە ئامادەبوونمان لەم پێشانگایەدا لە کۆشکی ژمارە ٧٣ ڕادەگەیەنین. لە کۆشکی یونیکۆرن برۆکەرز ، ئێمە یارمەتیدەرتان دەبین بە ناساندنی نوێترین ئامراز و تەکنەلۆجیا و پەروەردە و ڕێگا پێویستەکان بۆ سەرکەوتن لە بازاڕە دینامیکییەکانی فۆڕێکس.
ئینجا بەرێزتان بازرگانێکی بەئەزموون بیت، یا خود تازەهاتوو بیت بۆ بازرگانی فۆڕێکس، یان بەدوای دەستپێکردن و فراوانکردنی کارەکەتدا دەگەڕێیت لە بازاڕی فۆڕێکس، تیمی پسپۆڕمان لە یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەر ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی تایبەتمەند لە هەر بوارێکدا.
دەرفەتی پەیوەندیکردن لەگەڵ پێشانگەکانی پیشەسازی فۆڕێکس، فراوانکردنی تۆڕەکانت، و بەدەستهێنانی تێڕوانینێکی بەنرخ لە داهاتووی بازاڕی فۆڕێکس لەدەست مەدە.
چاوەڕوانی ئامادە بوونتانین لە پێشانگای فۆڕێکسی دوبەی!
بە ڕێزەوە،
یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەر.