مەرج و ڕێساکانی پلانی بۆنوسی ١٠٠ دۆلار بۆ براوەی پێشبڕکێی ئینستاگرامی یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەر
هەموو ئەو بەکارهێنەرانەی کە خەڵاتی 100 دۆلاری بۆنوسیان لە پێشبڕکێی یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەر لە ئینستاگرام بەدەستهێناوە دەتوانن بۆنوسەکەیان بەکاربهێنن بە پابەندبوون بەم یاسایانەی خوارەوە:
- بەکارنەهێنانی ڕۆبۆت، ڕاوێژکاری پسپۆڕ (EAs): کڕیاران ڕێگەیان پێنادرێت پسپۆڕانی بازرگانی (EAs) لەسەر ئەژمێری بۆنوس بەکاربهێنن. ئەگەر دەستنیشانکرا، ئەکاونتەکە دادەخرێت.
- هیچ بازرگانییەک لە خوار 3 خولەکەوە نەبێت: پێویستە کڕیارەکان خۆیان لە بازرگانیکردنی کەمتر لە 3 خولەک بەدوور بگرن. پابەندنەبوون دەبێتە هۆی لێبڕینی قازانجەکانی مامەڵەکانی کەمتر لە ٣ خولەک، لەگەڵ لێبڕینی ٢٠٪ لە قازانجەکانی تری بەدەست هاتوو.
- بەکارنەهێنانی ستراتیژییە قەدەغەکراوەکان: نابێت کڕیاران ستراتیژی بازرگانی قەدەغەکراو بەکاربهێنن،وەک هێجینگ. گەر لە ژمارەی ڕێگەپێدراو زیاتر بێت، پلانی بۆنوسەکە ناچالاک دەکرێت، و بۆنوسەکەش راناکێشرێتەوە.
- ماوەی بۆنوس و مەرجەکانی بازرگانی: بۆنوسەکە بۆ ماوەی یەک مانگ لە ئەکاونتەکەدا دەمێنێتەوە. لەم ماوەیەدا، کڕیار دەبێت لانیکەم ١٣ لۆتی بازرگانی تەواو بکات کە بۆ زیاتر لە ٥ خولەک بە کراوەیی مابێتەوە.
- گۆڕینی بۆنوس بۆ باڵانس: پێویستە کڕیاران هەموو مەرجە دیاریکراوەکان جێبەجێ بکەن کە لەلایەن یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەرەوە دانراون. کاتێک کە مەرجی قەبارەی بازرگانی جێبەجێ بوو، بڕی بۆنوسەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە بەشی ئەژمارئ بۆنوس لادەبرێت و زیاد دەکرێت بۆ باڵانسی ئەژمارەکە. (زۆرترین قازانج لە ئەژمێری بۆنوس ١٠٠ دۆلارە.) دوای بەرواری بەسەرچوون، ئەکاونتەکە ناچالاک دەکرێت. ئەگەر مەرجەکانت هەمووی جێبەجێکردبێت، دەتوانی قازانجەکەت ڕاکێشیتەوە.
ئەگەر مەرجەکان زووتر لە وادەی دیاریکراو تەواو بکەیت، دەتوانیت قازانجەکەت ڕاکێشیتەوە. بەڵام تکایە ئاگاداربە کە لەگەڵ پێشکەشکردنی داواکاری کشانەوە، تەواوی بۆنوسەکە لە ئەکاونتەکە لادەبرێت و ئەژمێری بازرگانی ناچالاک دەکرێت و بازرگانی زیاتر چیتر ناتوانیت بکەیت بە بۆنوسەکە. - پابەندبوون بە یاساکان: پێویستە بەشداربووان پابەندبن بە هەموو یاسا و ڕێساکانی کۆمپانیای Unicorn Forex Broker. لە ئەگەری هەر خراپ بەکارهێنانی پلانەکانی بۆنوس، یونیکۆرن فۆڕێکس برۆکەر مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی گونجاو بگرێتەبەر وەک ناچالاککردن یان داخستنی ئەژمێری بازرگانی بەپێی یاساکانی برۆکەر.